پارتی كادیمه‌ی ئیسـرائیلی میانڕه‌و بردێوه له به ده‌ستهێنانی زۆرترین ژماره‌ی
كورسـیـیه‌كانی ناو په‌رله‌مان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی سێـشه‌ممه به‌شداریـیان كردبوو.
ئه‌نجامه سـه‌ره‌تایـیـه‌كان ده‌ری ده‌خات پارته‌كه‌ی ئیهود ئۆڵمه‌رت ، كادیمه 30 كورسی برده‌وه له كۆی 120 كورسی ناو كنێسـێت. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كان ده‌ری ده‌خات پارتی كار به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌میر پـێرێـتز پله‌ی دووه‌می به‌ده‌سـتهێنا و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 كورسی به‌ده‌سـتهێناوه. له‌وه‌ش ده‌چێت پارتی كار هاوبه‌ندیـیه‌ك له‌گه‌ڵ پارتی كادیمه پێك بهێنێت.
پارتی لیكۆدی ڕاستڕه‌و تێده‌كۆشێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پله‌ی سـێـیه‌م له‌گه‌ڵ پارتی شـاسی ئاینی، وه له‌گه‌ڵ پارتی توندڕه‌و، یاسرائیل بیتینوو ئه‌وه‌ی داوای سه‌ر له نوێ ده‌ستـنیشانه‌وه كردنی سنووری ئیسـرائیل ده‌كات تاعه‌ره‌به ئیسـرائیلیـیه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بجوڵێنێت.