ژاپـۆن ده‌ڵێت 655 ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌دات به عێراق بۆ پـرۆژه‌كانی بنیادنانه‌وه و نوێ
كردنه‌وه‌ی بهندهرێـك.
ڕۆژی سـێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن گوتی ئه‌و قه‌رزه به‌كاردێت له نوێ كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و چاكردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی به‌رهه‌مـهێنانی وزه‌ی كاره‌بایی نزیك به‌غدا. گوتیشی هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌كاردێت له پـرۆژه‌كانی ئاودێری.
ئه‌م پاره‌یه به‌شـێـكه له‌و سێ ملیار و نیوه‌ی كه ژاپـۆن له كۆنگره‌ی مه‌دریدی 2003 په‌یمانی دابوو به عێراقی بدات.
شایه‌نی باسه ژاپۆن نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی هه‌یه له شـاری سه‌ماوه‌ی باشوری عێراق كه تایبه‌تن به كاره خزمهتـگوزاریـیهكان. له مانـگی 12 ی پار حكومه‌تی یابانی كاری ئه‌و هێزانه‌ی تا سـاڵێـكی دیكه درێژ كرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیری ژاپۆن، جۆنیشیرۆ کۆیزومی هیچی له‌و باره‌یه‌وه نه‌گوتووه كه هێزه‌كان هه‌موو سـاڵهكه ده‌مێنـنه‌وه، به‌ڵام ڕاپـۆرته‌كان له ژاپـۆن ده‌ڵێت له‌وانه‌یه تۆكیۆ بیربكاته‌وه زووتر هێزه‌كانی بـكشـێنێـتهوه.