په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینی ئه‌و لیسته‌ی كابینه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد كه له لایه‌ن حه‌ماسـه‌وه
پـێـشـنیار كرابوو. به‌م شـێوه‌یه‌ش بوار به گروپی چه‌كداری ئیسلامی حه‌ماس ده‌درێت كۆنترۆڵی حكومه‌ت بكات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه، یاسادانه‌ران ده‌نگـیان له‌سه‌ر ئه‌و كابینه‌یه دا كه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سـتنیشانكراو، ئیسماعیل هه‌نیـیه لیسـتی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـشـكه‌ش كرد، په‌سـه‌ندكردنی ئه‌م لیسته‌ی حكومه‌ته بڕیارێـكی چاوه‌ڕوان كراوبوو، چـونـكه حه‌ماس له ناو په‌رله‌ماندا زۆرینه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌ڕێز هه‌نیـیه داوای له ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسـیا و نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان كرد كه یارمه‌تی پرۆسـه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـت بده‌ن، به‌ڵام گوتیشی كۆمه‌ڵه چه‌كـداریـیه‌كه‌ی هه‌ڵـناوه‌شــێنـێـته‌وه و دانیش به بوونی ئیسـرائیلدا نانێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی ده‌بێت حه‌ماس هه‌نگاو به‌ره‌و پـێـشـه‌وه بنێت پـێـش ئه‌وه‌ی به‌شـداری وتووێژه‌كان بكات.