ئه‌م گوتاره دید و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێکی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجو‌مه‌نێـك بۆ مافه‌کانی مرۆڤ په‌سه‌ند کرد. 47 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌ن جێـیی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرنه‌وه.
کۆمسیۆنه‌که وه‌ك ڕێکخراوێـکی چاك هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرا چونکه به درێژایی ساڵان چه‌ند ئه‌ندامێکی تێدا بووه که به خراپترین پـێشــێلکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ له جیهاندا ده‌ناسرێن که بریتین له کوبا، چین، سودان، زیمبابۆی. کۆفی ئه‌نانی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و باره‌یه‌وه گووتی "وڵاتان ده‌یانویست له کۆمسیۆنه‌که‌دا ئه‌ندام بن نه‌ك بۆ پته‌وکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ڵکو بۆ پاراستنی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه گرتن و یاخود بۆ ڕه‌خنه گرتن له ئه‌وانی دیکه."
جێی وتنه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـێشنیاری کردبوو که ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌که‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی به ده‌ست بێنن. جۆن بۆڵتنی باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گووتی که هه‌روه‌ها پـێویسته وڵاتانی ئه‌ندام که پـێشێلکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤن له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن وه‌ده‌ربکرێن:
"ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین که هه‌ر وڵاتێکی دووچاری ئابڵۆقه‌کانی ئه‌نجومه‌ن بووبێته‌وه بۆ پـێشێلیه زۆره‌کانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و یاخود پشتیوان کردنی تیرۆریزم پـێویسته شایسته‌ی کارکردن له کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤدا نه‌بێت."
باڵیۆز بۆڵتن گووتی به داخه‌وه ئه‌و پێشنیارانه ڕه‌تکرابوونه‌وه و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌و باوه‌ڕه‌دایه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان" ده‌توانێت و پێویسته له‌وه زیاتر کاری بۆ بکات":
جۆن بۆڵتن گووتی "ئێمه ده‌رفه‌تێکی مێژوییمان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی سه‌ره‌تایی مافه‌کانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی، وه ده‌ست بۆ حکومه‌ته‌کان درێژ بکه‌ین بۆ بنیادنانی ئه‌وه‌ی که ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به ئازادییه‌کانی بنه‌ڕه‌تی ناوی ده‌هێنێت. ئێمه پێویسته ڕێ به مێژوو نه‌ده‌ین ناومان به بنیادنه‌رانی ئه‌نجومه‌نێك ناوبێنێت که کاره باشه‌کانمان بریتی بێت له ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی مامناوه‌ندی، له بری ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێك بێت که هه‌موو توانای بخاته گه‌ڕ بۆ په‌ره‌پێدان به مافه‌کانی مرۆڤ."
باڵیۆز بۆڵتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ناتوانێ بچێته پاڵ زۆرینه‌وه بۆ په‌سه‌ند کردنی ئه‌م بڕیاره. هه‌رچه‌نێکه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوکاری وڵاتانی ئه‌ندام ده‌کاته‌وه که ئه‌نجومه‌نه‌که به گوێره‌ی پـێویست به‌هێز و کاریگه‌ر بێت، باڵیۆز بۆڵتن ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه به لێهاتوویی به ئه‌ندام بوون ده‌بێت که به‌شداری له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا ده‌که‌ن وه تا چ ڕاده‌ییه‌ك هه‌ڵوێستی کاریگه‌ر وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ست نیشانکردنی کێشه ڕاسته‌قینه‌کانی پـێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ.