ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی شیعه و سونه و کورده‌کان بۆ جارێکی تر ووتوێژییان له‌سه‌ر پێکهاتنی حکومه‌تی نوێ کرد، به‌ڵام دیسانه‌وه شکستیان هێنا له به‌لاوه‌دانی ئه‌و جیاوازییانه‌ی که بۆ ماوه‌ی سێ مانگه بۆته ڕێگرێک له‌به‌رده‌م پێکهاتنی ئه‌م حکومه‌ته‌دا.
ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا، شه‌شه‌م کۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی فره لایه‌نه‌یان ساز کرد.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی شاندێکی سیناتۆره‌کانی ئه‌مریکا به ڕێبه‌رایه‌تی جۆن مه‌ککه‌ینی سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا که له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی کۆبونه‌وه.
شانده‌که په‌یامێکی توندییان گه‌یاند و گوتیان گه‌لی ئه‌مریکا ئارامی نه‌ماوه له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ئه‌م حکومه‌ته و داوای ئاکامێک ده‌کات به زووترین کات.
له لایه‌کی تریشه‌وه، زاڵمای خه‌لیل زادی باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق داوای له ڕێبه‌رانی عێراقی کرد کۆنترۆڵی ئه‌و چه‌کدارانه بکه‌ن که هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ش بوونی وڵاته‌که ده‌که‌ن.