زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق داوای له ڕێبه‌رانی ناكۆكی عێراقی كرد
كه كۆنتڕۆڵی میلیتانه‌كانیان بكه‌ن كه بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پارچه پارچه بوونی وڵاته‌كه.
ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانـێـكی بۆ سه‌نته‌رێـكی لاوان، به‌ڕێز زه‌ڵمای گوتی، ئه‌و عێراقیـیانه‌ی كه به هۆی توندوتیژی ده‌مرن زیاتره له‌وه‌ی كه به ده‌ستی تیرۆریستان ده‌كوژرێن، گوتی وڵاته‌كه پـێـویستی به كۆنتڕۆڵـكردنی میلیتانه‌كانه، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیـیه‌كی توندیان به ڕێبه‌رانی به‌هێزی شـیعه‌وه هه‌یه و خزاونه‌ته ناو هێزه‌كانی ئاسایش و پـۆلیسی عێراقیـیه‌وه.
ئه‌م هۆشـداریـیه هات به دوای ئه‌وه‌ی بۆ جارێـكی دیكه (شه‌ممه) ڕێبه‌ره‌كانی عێراقی شیعه و كورد و سـوونه شـكسـتیان هێنا له زاڵبوونیان به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سـتانه‌ی كه ڕێگره له به‌رده‌م پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێ. ئامانجی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی دوایی په‌یوه‌ندی به چۆنێـتی پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێـ‌وه هه‌یه ، له‌وانه پـۆستی به‌هێزی سه‌رۆك وه‌زیره.
له‌م كاتانه‌دا شـاندێـكی كۆنگرێسی ئه‌مریكی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن كه جه‌نـگ پارچه پارچه‌ی كردووه، په‌یامێـكی توندیان ئاڕاسـته‌ی ڕێبه‌ره عێراقـیـیه‌كان كردووه، شـانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سـیناتۆری كۆماری جۆن مكـكاین كه گوتی گه‌لی ئه‌مریكی حه‌وسه‌ڵه‌یان نه‌ماوه به‌هۆی ئه‌و بنبه‌سته حكومیـیه و ئه‌نجامه‌كانیان به زووترین كات ده‌وێت.