سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌ستینیه‌کان، مه‌حمود عه‌باس هۆشـداری حکومه‌تی
داهاتووی به ڕێـبه‌رایه‌تی حه‌ماسی کردووه له دژی ئه‌و ڕێـبازانه‌ی ده‌یگرێـته به‌ر که له‌وانه‌یه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان بهێنێت.
به‌ڕێز عه‌باس نامه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌ی ئیسماعیل هه‌نیه کردووه که بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری دیاری کراوه. له‌و نامه‌یه‌دا، به‌ڕێز عه‌باس ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی که سه‌رۆک ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی حکومه‌ت به‌کار بهێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو پێویست بکات.
به‌ڕێز عه‌باس ڕه‌خنه‌ی له گروپی چه‌کداری حه‌ماس گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که قایل نابن به‌وه‌ی توندوتیژی ڕه‌ت بکه‌نه‌وه و دان به بوونی ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ی ئێستادا بهێنن که له نێوان ده‌سـه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی‌دا هه‌یه.
مه‌حمود عه‌باس گوتوشیه‌تی ڕێبازه‌کانی ئه‌و گروپه له‌وانه‌یه زیان به په‌یوه‌ندی نێوان فه‌له‌ستینیـیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارێـتی فه‌له‌ستینیه‌کانیشدا بگه‌یه‌نێت که له‌وانه‌یه ببێـته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌ته داراییانه‌ی که فه‌له‌ستینیه‌کان وه‌ریده‌گرن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش هۆشداری که‌مکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانیان داوه ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌ماس هه‌ڵوێستێکی نه‌رمتر نه‌گرێـته به‌ر.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌ماس ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت و ئه‌ندامانی کابنه‌ته‌که‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت.