هێزی فره‌لایه‌نه‌کان له عێراق سێ بزاڤکاری ئاشتیخوازی خۆرئاواییان ئازاد کردووه که له مانگی یانزده‌وه به بارمته گیراون.
جاک سترۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن ئه‌م هه‌واڵه‌ی بارمته‌کانی ڕاگه‌یاند که یه‌کێکیان ناوی ( نۆرمان کێمبه‌ر) ه و به‌ریتانییه دوانه‌که‌ی تریش ( جه‌یمس لۆنی و هارمیت سین سوودن ) ه و خه‌ڵکی که‌نه‌دان. ئه‌م بارمتانه ڕۆژی پێنج شه‌ممه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکرییدا ئازاد کران.
هه‌روه‌ها گوتی بارمته‌کان ئێستا له به‌غدان، بارمته به‌ریتانیه‌که له ڕه‌وشێکی تاڕاده‌یه‌ک باشدایه به‌ڵام دوو که‌نه‌دییه‌که له نه‌خۆشخانه‌ن.
سترۆ گوتیشی که‌وا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنه چه‌ندین هه‌فته له پلان دانانی ویستووه و سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کانیش تیایدا به‌شدار بوون، به‌ڵام وورده‌کاری زیاتری نه‌دا.
جێی باسه، ئه‌م سێ بارمته‌یه ئه‌مه‌ریکیه‌کیان له گه‌ڵدا بوو به ناوی تۆم فۆکس که له 10 ی مانگی سێ دا به مردوویی دۆزرایه‌وه.
هاوکات، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له خاڵیکی پشکنین له ناوه‌ندی به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌سی کوشت و زیاتر له 30 که‌سی بریندار کرد. زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون.
پۆلیسی عێراقی ده‌شڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و بۆمبی لاڕێ له ناوچه‌کانی دیکه‌ی به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج که‌سی کوشتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شی بریندار کردووه.