كۆمه‌ڵه‌ی تیرۆریستی باسك، ئیتا، ئاگر به‌سـتێـكی هه‌میشه‌یی ڕاگه‌یاند. جێـڵ كارباجه‌ڵ
له ڕاپـۆرته‌كه‌ی بۆ ده‌نـگی ئه‌مریكا له مه‌دریده‌وه گوتی ڕه‌نگه حكومه‌تی ئیسـپانی به سه‌رۆكایه‌تی خۆزیـیه لویس زاپه‌تێرۆ ده‌سـتبكه‌ن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره جودایی خوازه‌كانی باسك.
سێ له نوێنه‌رانی باسك ڕوویان پـۆشـیبوو ڕایانگه‌یاند كه ڕێـكـخراوه‌كه‌یان ئاگربه‌ستـێـكی هه‌میشه‌یی له ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكه‌وتی 24 ی مانـگی سێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت له دوای نزیكه‌ی 40 سـاڵه هه‌وڵده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێـكی سه‌ربه‌خۆ له باشوری فه‌ره‌نسا و باكوری ئیسپانیا.
شریته ڤیدیۆیـیه‌كه‌ی به‌یانـنامه‌كه، كه له‌لایه‌ن گوته‌بێژێـكی باسكی ژنه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه و به هه‌موو ئیسپانیا بڵاوكرایه‌وه.
له به‌یانـنامه‌كه‌یان ده‌ڵێن ڕێـكخراوه‌كه‌یان ئه‌م بڕیاره‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به پـرۆسه‌ی دیموكراسی له نیشـتیمانی باسك تا ڕێـگه بۆ گه‌له‌كه‌یان خۆشبـبێت چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌خوازن له حكومه‌تی فه‌ره‌نسی و ئیسپانی دان به ئه‌نجامه‌كانی پـرۆسه دیموكراتیـیه‌كه بنێن و ده‌ست له كاری سه‌ركوتكردن هه‌ڵبگرن.
حكومه‌تی ئیسپانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه وه‌ڵامیان هه‌بوو. به‌ڕێز زاپه‌تێرۆ گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی زۆر به هوشـیاری و هێمنی هه‌نگاو ده‌نێت له مه‌سه‌له‌كه و قوربانیـیانی تیرۆر له یاد ناكات
شایه‌نی باسه ئیتا له شه‌سته‌كانه‌وه تا ئێسـتا به‌رپـرسـه له كوشتنی زیاتر له 800 كه‌س، دوا كوشـتاریشـیان له مانـگی 5 ی 2003 دا بوو كاتێ ئۆتومبیـلێـكیان ته‌قانده‌وه و بووه هۆی كوشـتنی 2 پـۆلیس.