سه‌ربازێـكی ئه‌مریـكی له‌وانه‌ی كه سه‌گیان پـێـیه، گوناهبار كرا به‌وه‌ی سـوكایهتی به
گیراوه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب كردووه.
دوای سێ ڕۆژ له وتووێـژكردن، ده‌سـته‌ی ڕاوێژكردن له شـاری فۆرت مید له ویلایه‌تی مێریلاند ڕۆژی سـێشه‌ممه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چاوه‌ش مایكڵ سمێث گوناهباره له 6 له‌و 13 تاوانانه‌ی ئاڕاسـته‌ی كراوه.
دادگای سـه‌ربازی ده‌ڵێت سمێث سه‌گه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ تۆقاندنی گیراوه عێراقـیـیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕابواردن و پـێـشــبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێـیه‌كی كه كامیان زوتر وا له گیراوه‌كان بكات خۆیان پـیس بكه‌ن.
پارێزه‌ری سـمێث، كابتن ماری مهكـكارثی گوتی، ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی سمێث ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئامۆژگاریـیهكان تا ئه‌و په‌یڕه‌وی بكات.
پـێـشـبینی ده‌كرێت به‌م نزیكانه حوكمه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت.
شـایه‌نی باسه 9 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی تاوانباركراون به به‌دڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ گیراوه عـێراقـیـیهكان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب. تا ئێسـتا قورسـترین سزا درابن 10 سـاڵ زیندانی بووه.