كـۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت بڕوای وایه
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌گه‌نه ڕێـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر چۆنێتی فـشـار خسـتنه سه‌ر ئێران بۆ ده‌سـت هه‌ڵـگرتن له جموجوڵه هه‌سـتیاره ناوه‌كیـیه‌كان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی دكتۆر ڕایس، دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی هات له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی كاریبی و گوتوشـێـتی هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیه‌كان كات ده‌بات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان پلانی هه‌بوو ڕۆژی سـێشه‌ممه گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئێران بكات. به‌ڵام ئه‌و دانیشــتنه دواخرا تاكو كاتی زیاتر بدرێت به هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیاش بۆ ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێـتی فشـارخسـتنه سه‌ر ئێران به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم و جێبه‌جێ كردنی پـێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌یـیـه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری ڕوحانی ئێران ده‌ڵێت، گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌سـه‌ند ده‌كات به مه‌به‌سـتی سـه‌قامـگیر كردنی ئارامی له عێراقدا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ڵێن هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا ته‌نها سه‌نـگی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ڕێـگه‌یانه‌ی ئارامی بۆ عێراق ده‌هـێـنـێـته كایه‌وه.