دیبلۆماته باڵاكانی هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌مـیـشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كۆده‌بنه‌وه بۆ پـلان دانان بۆ ستراتیـژیـیه‌كی درێژ خایه‌ن تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له نیویۆرك كه پـێـكهاتبوو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا و ڕووسـیا و چین و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌وكاته‌دا دێت كه هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش به‌یانـنامه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن كه تیایدا له تاران ده‌خوازێت پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت و پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بێت.
باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت ئه‌و دانیشـتنه سـتراتـیژیانه‌ی كه له سه‌ر ئاستێـكی به‌رز ده‌كرێت مه‌به‌ست لێی زاڵبوونه به‌سه‌ر ناڕه‌زایـیه‌كانی ڕووسـیا و چـین تایبه‌ت به ڕه‌شـنووسی به‌یانـنامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا وفه‌ره‌نسـا ده‌یانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌ری I.A.E.A. ، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی، ڕاپـۆرته‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له ماوه‌ی 14 ڕۆژ ئاماده بكات، به‌ڵام ڕووسـیا و چین ده‌ڵێن ئه‌وه زۆر زووه و له‌بری ئه‌و كاته ده‌خوازن ڕاپـۆرته‌كه له ماوه‌ی 4 بۆ 6 هه‌فته ئاماده‌بێت.
واشــنـتۆن پـێـی وایه تاران ده‌یه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات، هه‌رچی تارانیشـه نكۆڵی لێ ده‌كات.