ڕۆژی 19 ی مانـگی سێی ساڵی 2003 پـرۆسـه‌ی ڕزگاركردنی عێراق ده‌سـتی پـێـكرد و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین ڕووخا. دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌نجومه‌نی حوكم دامه‌زرا و یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق دانرا و به دوایدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كرا و حكومه‌تی كاتی دامه‌زرا و ده‌ستور نووسرا و له لایه‌ن زۆربه‌ی گه‌لانی عێراق په‌سه‌ندكرا و جارێـكی دیكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانیش كرایه‌وه به‌ڵام پـرۆسـه‌كه لێرا وه‌ستا.
ئێسـتا عێراق له چ قۆناغێـكـدایه و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
هاوكارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر فوئاد حوسه‌ین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان و دكتۆر موه‌فه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی ڕاوێژكاری سه‌ركۆماری عێراق گفتوگۆیه‌كی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبستی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی گفتوگۆكه 20 خوله‌كه.