كاربه‌ده‌سـتانی میسری ده‌ڵێن ژنـێـك به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه مردووه.
ئه‌نجامی تاقـیـگهكان دهریـخسـتووه كه ئه‌و ژنه 35 ساڵه به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای ڤایرۆسی جۆری H5N1 گیانی له ده‌ستـداوه.
كاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن له مانـگی ڕابوردوه‌وه له وڵاته‌كه‌یان ئه‌و ڤایرۆسه به‌دیكراوه. ئاژانسی هه‌واڵی مینا له زاری وه‌زیری ته‌ندروسـتی میسـریـیهوه ده‌ڵێت، ئه‌و ژنه‌ی كه ناوی ئه‌مه‌ل محه‌مه‌د ئیسماعیل، درهنـگانـێـكی ڕۆژی هه‌ینی مرد له نه‌خۆشـخانه‌یه‌ك له باكوری قاهیره. ئه‌مه‌ل بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بوو له نه‌خۆشـخانه خه‌وێنرابوو له‌به‌ر دیارده‌كانی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و ژنه په‌له‌وه‌ڕی بهخـێو ده‌كرد كه هه‌رچه‌نده به‌م دوایـیانه قه‌ده‌غه كرابوو، پۆلیسیش ده‌ڵێت گونده‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌یان گه‌مارۆداوه.
شایه‌نی باسه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌سه‌رانسه‌ری به‌شـێـكی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا بڵاوبۆته‌وه و له ساڵی 2003 وه تا ئێسـتا نزیكه‌ی 100 كه‌سی كوشتووه.