Accessibility links

ئێران ئه‌كبه‌ر گه‌نجی ئازاد ده‌کات


ڕۆژنامه‌وانی به‌رهه‌ڵسـتكاری ئێرانی، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی به‌ردرا دوای به‌سه‌ر بردنی 6 سـاڵ له‌ زینداندا.
ڕۆژی شه‌ممه‌، پـارێزه‌ری گه‌نجی، یوسف مه‌ولایی گوتی ڕۆژنامه‌وانی ناسراو، ئه‌كبه‌ر گه‌نجی له‌ كاتێـكی دره‌نـگی ڕۆژی هه‌ینی له‌ زیندان به‌ردرا.
به‌رپـرسـانی دادگای ئێرانی ده‌ڵێن ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی گه‌نجی به‌ شـێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی پـێ نایه‌ت تا ڕۆژی 30 ی مانـگی سێ.
شایه‌نی باسه‌ گه‌نجی له‌ سـاڵی 2000 دا ده‌سـتگیركرا له‌ پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتـێـكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كوشـتنی 5 نه‌یاری ڕژێمی ئێرانی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتیڵاعاتی ئێرانیـیه‌وه‌. وه‌ تاوانباركرا به‌وه‌ی سه‌رپـێچی یاسای كردووه‌ و سـووكایه‌تی به‌ ده‌سـه‌ڵاتداران كردووه‌. گه‌نجی زۆربه‌ی كاتی زیندانه‌كه‌ی له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر بردووه‌ و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانـگێـكیش مانی له‌ خواردن گرتووه‌.
گه‌نجی بوو به‌ پاڵه‌وانی چاكـسـازیخوازانی ئێران له‌ دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌ دژی پـیاوانی ئاینی توندڕه‌وی وڵاته‌كه.
ئه‌م به‌ردانه‌ی گه‌نجی دێت به‌ دوای بانـگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌ی ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌وه‌ی كه‌ گوتبووی ده‌بوایه‌ ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌ 17 ی مانـگی سێ ئازاد بكرایه‌.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ حكومه‌تی ئێرانی خواسـتووه‌ كه‌ كۆتایی به‌و مامه‌ڵه‌ خراپه‌ی بۆ بنه‌ماكانی ئازادی بـهـێـنـێت كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئێرانیدا په‌یڕه‌وی ده‌كات.

XS
SM
MD
LG