Accessibility links

ستێفن هه‌یدڵی ده‌ڵێت له‌شکری عێراقی به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆۆوه‌ بینیوه‌


ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت له‌شکری عێراقی به‌ره‌وپێشچوونێکی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه، ته‌نانه‌ت له دابین کردنی ئاسایشی ووڵاته‌که‌دا به‌شدارییه‌کی زیاتری هه‌یه‌.

ستێفن هه‌یدڵی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی CBS ئه‌م تێبینیه‌یدا. هه‌یدڵی گوتیشی هێزه‌کانی عێراقی توانیویانه‌ له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی زیاتر به‌رپرسێتی ئاسایشی چه‌ندین ناوچه‌ی تر بگرنه‌ ده‌ست.

به‌ پێی به‌ڕێز هه‌یدڵی، ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ش ڕێگه‌ی به‌ له‌شکری ئه‌مریکی داوه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ که‌م بکاته‌وه‌ و زیاتر سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.

XS
SM
MD
LG