کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک قه‌لی مرداربووییان له دوو کێڵگه‌ی باشوری وڵات‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که له‌وانه‌یه هه‌ڵگری نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌بن.
کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا زیاتر له 10 هه‌زار قه‌لییان دۆزیوه‌ته‌وه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له کێڵگه‌کاندا مردار بونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌وا ئه‌و باڵنده و په‌له‌وه‌ڕانه له ئه‌نجام ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده مردوون و بڕیاره تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا له چه‌ند به‌شێکی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیاو ئاسیادا بڵاوبۆته‌وه. له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌شدا، دانمارک یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی ڕاگه‌یاند له کاتێکدا که ئه‌فغانستان و بورما و مالیزیا جه‌خت له حاڵه‌تی نوێیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ده‌که‌ن.