كۆنگرێسی ئه‌مریكی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات پـێـكهێنا به مه‌به‌سـتی هه‌ڵسه‌نگاندنـێـكی سه‌ربه‌خۆی ڕه‌وشـی عێراق.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكی سه‌ر به پارتی كۆماری و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ڤێرجینیا، فرانك ۆڵف ده‌ڵێت یاسادانه‌ران لیژنه‌یه‌كیان ڕاسـپاردووه كه له 10 ئه‌ندام پـێـكدێن، وێنه‌یه‌كی ڕوونیان بده‌نێ له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.
لیژنه‌كه، پـێـكـهاتووه له به‌رپـرسـانی پـێـشـووی حكومی، نیوه‌یان سه‌ر به پارتی كۆمارین و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی سه‌ر به پارتی دیموكراتن.
سیناتۆر جۆزێف بایدن سه‌ر به پارتی دیموكرات و نوێنه‌ری ویلایه‌تی ده‌ڵه‌وێر، ده‌ڵێت گروپه‌كه ته‌نها هه‌ر سه‌یری بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق ناكات به‌ڵكـو ده‌گه‌ڕێت به دوای بژاری دیـكه‌دا بۆ ستراتیژیـیه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بوش له‌و وڵاته‌ی كه شه‌ڕ پارچه پارچه‌ی كردووه.
لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پـێـشـووتری ئه‌مریكا جێمس بـێـكه‌ر و
ئه‌ندامی كۆنگـرێسی پـێشــو لی هامڵتن.
شـایه‌نی باسه پـێـكهێنانی ئه‌م لیژنه‌یه پـێش چه‌ند ڕۆژێـك دێت له یادی سێ ساڵه‌ی داگیركردنی عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه له نێو كه‌مبوونه‌وه‌ی پـشـتیوانیـكردنی ئه‌مریكیـیه‌كان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تـییه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له جه‌نگی عێراقدا.