سه‌رۆکی دادگای تایبه‌تی دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین ڕۆژنامه‌وانانی کردۆته گرتووه ده‌ره‌وه‌ی ژووری دادگا پاش ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی گه‌رم له نێوان دادوه‌ر و ڕێبه‌ری پێشووی سه‌دام ڕوویدا دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک له ده‌ستپێکردنی دادگاکه.
سه‌دام ڕۆژی چوارشه‌ممه و ده‌ستبه‌جێ پاش هه‌ستانی، پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که‌ی به " کۆمیدی" وه‌سف کرد و ده‌ستی کرد به قسه‌کردن، پاشان دادوه‌ره‌که به ووتاری سیاسی ناوبرد و داوای لێکرد بوه‌ستێ. به‌ڵام سه‌دام هه‌ر به‌رده‌وام بوو و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا هه‌ر سه‌رۆکی عێراقه. به‌ڵام دادوه‌ره‌که بیری سه‌دامی خسته‌وه که ئه‌و ئێستا تاوانباره و چیتر سه‌رۆکی عێراق نیه. له پاشدا، دادوه‌ره‌که ئه‌ندامانی میدیای قه‌ده‌غه کرد له ئاماده‌بوون له ژووری دادگا.
پێشتریش له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی دانیشتنی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادگاکه، به‌رزان تکریتی زڕبرای سه‌دام و سه‌رۆکی پێشووی ده‌زگای زانیاری عێراقی نکۆڵی کرد له‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێکی له‌و کوشتنکارییهدا هه‌بووبێت که له به‌رامبه‌ر شیعه‌کانی گوندی دجێل ئه‌نجام دراوه. به‌رزان گوتیشی ئه‌و هیچ جۆره فه‌رمانێکی به ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵکی ئه‌و گونده نه‌داوه که ته‌نها بۆ دوو جار سه‌ردانی کردووه.
له دانیشتنه‌کانی پێشووی دادگادا، گه‌واهیده‌ران گوتیان که‌وا به‌رزان چاودێری پرۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنه‌کانی گومان‌لێکراوان کردووه پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵێکی کوشتنی سه‌دام حوسه‌ین شکستی هێنا له ساڵی 1984 دا.