ئه‌حمه‌د سه‌عدات، سـكرتێری به‌ره‌ی میللی ڕزگاریخوازی فه‌له‌سـتینی له‌گه‌ڵ 80 زیندانی
فه‌له‌سـتینی به ده‌ست بهرزكراوهیی یه‌ك به دوای یه‌ك خۆیان داوه‌ته ده‌ست سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان. به‌مه‌ش كۆتایی به‌و گه‌مارۆدانه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ زیندانه‌كه‌ی نزیـك شـاری ئهریحهی كه‌ناری ڕۆژئاوا هات.
پـێـشـتر زیندانیـیه‌كان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ڕه‌تده‌كرده‌وه كه یه‌ك له‌وانه ئه‌حمه‌د سه‌عدات بوو، وه به كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه که‌وا خۆی ناداته ده‌ست هێزه‌کانی ئیسرائیلی و ئاماده‌یه به ئازایانه و سه‌ربه‌رزانه بمرێت.
شـایه‌نی باسه ئیسرائیل ئه‌حمه‌د سه‌عدات به‌وه تاوانبار ده‌كات كه له ساڵی 2001 دا فه‌رمانی كوشـتنی ڕه‌عنان غێسـین وه‌زیری گه‌شـتیاری ئیسـرائیلی داوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئیسـرائیلی ده‌ڵێن گه‌مارۆدانه‌كه پاش ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ستی پـێـكرد كه گوتبوویان له ئامادهكردنان بۆ ئازادكردنی سه‌عدات و چه‌كداره گیراوه‌كانی دیكه.
بریتانیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له‌و گه‌مارۆدانه چاودێره‌كانی خۆیان له‌و زیندانه‌دا كشـانبۆوه به‌ڵام ده‌شـڵێن پـێـشـتر ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوون ئیسـرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر زیندانه‌كه.
فه‌له‌سـتینیـیه توڕه‌كانی كه‌رتی غه‌زه‌ش به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 كه‌سی بیانیان ڕفاندووه كه یه‌كێـكیان پـرۆفیسـۆرێـكی ئهمریـكـیـیه له جه‌نین به‌ڵام دواتر ئازادكراوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی ڕفێـندراوهكان، هه‌روه‌ها فه‌له‌سـتینـیـیه‌كان نێوه‌ندی فهرههنـگی بریتانیایان له كه‌رتی غه‌زه سوتاندووه.