هێزه‌کانی ئیسرائیلی هێرشیان کردۆته سه‌ر زیندانخانه‌یه‌کی فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌ناری خۆرئاوا و داخوازی ژماره‌یه‌ک به‌ندکراو ده‌که‌ن که ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به کوشتنی وه‌زیرێکی حکومه‌تی ئیسرائیلی له ساڵی 2001 دا.
ئه‌حمه‌د سه‌عده‌ت ی چه‌کدار به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه که‌وا خۆی ناداته ده‌ست هێزه‌کانی ئیسرائیلی و ئاماده‌یه به ئازایانه و سه‌ربه‌رزانه بمرێت.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانیش ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا ئێستا ئه‌حمه‌د سه‌عده‌ت خۆیداوه به ده‌سته‌وه و کێشه‌که کۆتایی پێهاتووه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت 170 به‌نکراوییان بردووه. پاسه‌وانێکی زیندانه‌که و به‌ندکراوێکی فه‌له‌ستینیش له میانه‌ی ئه‌و پێکدادانه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
لێپرسراوانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ده‌ستیان کردووه به گه‌مارۆدانی زیندانخانه‌که دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی گوتویه‌تی سه‌عده‌ت ئازاد ده‌کات.
ئیسرائیلیش چوارده‌وره‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی داوه پاش ئه‌وه‌ی چاودێره به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریکیه‌کان شوێنه‌کانی خۆیان جێهێشتوووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایش توند نه‌بوو‌ه. به‌ریتانیه‌کان ده‌ڵێن پێشتر له‌و په‌لاماردانه ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماردانه‌ش، فه‌له‌ستینیه داخ له دڵه‌کان و توڕه‌کان له غه‌ززه و که‌ناری خۆرئاوا به لایه‌نی که‌مه‌وه 17 بیانیان ڕفاندووه. هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌ڵێن ناوه‌ندی که‌لتوری به‌ریتانیان له که‌رتی غه‌ززه سووتاندووه.