هێزه‌کانی پۆلیسی عێراقی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ته‌رمی زیاتر له 80 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه. 29 له‌و ته‌رمانه له گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دۆزراونه‌ته‌وه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن.[
له لایه‌کی تره‌وه، ته‌رمی 15 که‌س له ناو کهمیونێکی به‌جێ هێڵراودا له خۆرئاوای به‌غدا دۆززراونهتهوه. لێپرسراوانی ئاسایش ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و ته‌رمانه‌یان به ده‌ست و قاچ به‌ستراوی دۆزیوه‌ته‌وه که باوهڕدهکرێ خنکێنرابن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌شڵین ته‌رمی 40 که‌سی دیکه‌شیان له ناوچه‌کانی تری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، ته‌رمی چوار که‌س له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌در دۆزراوه‌ته‌وه که به عه‌مودی کاره‌باوه هه‌ڵواسراون و کوژراون.
ئه‌م کوشتنکارییانهش دوا به دوای ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌در هات که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا 46 که‌سی کوشت و زیاتر له 200 که‌سی بریندار کرد.
هاوکات، ڕێبه‌رانی سیاسی کۆبونه‌ته‌وه به‌و هێوایه‌ی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کابنه‌تی نوێی ووڵاته‌که.
جێی باسه، په‌رله‌مانی عێراقی ڕۆژی پێنج شه‌ممه مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئه‌ندامه‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات.