خانم کۆنده‌لیزا رایس له یه‌که‌م سه‌ردانی دیپلۆماسیدا بۆ ئه‌نده‌نوسیا دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوودا بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ستایشی ئه‌نده‌نوسیای کرد بۆ ئه‌و ریفۆرمانه‌ی ئه‌نجامیانداوه.
خانم رایس له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌نده‌نوسیا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی داوه له هه‌موو لایه‌نه‌کانی وه‌ک هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیه‌کان و ڕێکخستنی جوداخوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌یمور و ناوچه‌ی ئاچێ و هاوکاریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک تیرۆریزم و ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌دا.
خانم راسیس داکۆکی له بڕیاره‌که‌ی ساڵی ڕابردووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش کرد بۆ خستنه‌وه گه‌ڕی په‌یوه‌ندییه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌نده‌نوسیا و گوتی باشترین ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ریفۆرمی سیاسی ئه‌و ووڵاته هه‌بێ ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ره له‌شکرییه‌کانی ئه‌نده‌نوسیا به‌شداری پرۆسه‌ری ریفۆرم بکه‌ن.
بریاره خانم رایس چاوی به سه‌رۆکی وڵاته‌که، سوسیلۆ بامبانگ یودۆیۆنۆ و چه‌ند لێپرسراوێکی تری ئه‌نده‌نوسی بکه‌وێت به مه‌به‌ستی ووتوێژکردن له‌سه‌ر کێشه هه‌رێمیه‌کان و کشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان. خانم رایس هیوا ده‌خوازێت که‌وا ئه‌نده‌نوسیا که گه‌وره‌ترین وڵاتی موسوڵمانه له جیهاندا کاریگه‌ری له‌سه‌ر گروپی چه‌کداری حه‌ماس هه‌بێت که سه‌رۆکایه‌تی حوکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات