وه‌یزی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی، جاک سترۆ ده‌ڵێت ئێران له ژێر حوکمی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نوژاد، ڕێبازێکی چه‌وتی گرتۆته به‌ر، به‌ڵام گه‌لی ئێرانی شایسته‌ی داهاتویه‌کی باشترن.
جاک سترۆ ڕۆژی دووشه‌ممه له له‌نده‌ن ئه‌م تێبینیانه‌یدا له کاتێکدا که ئاژانسه هه‌واڵیه‌کانی روسیا ڕایانگه‌یان که‌وا خولێکی تری ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ناو‌ه‌کیه‌که‌یان له‌م هه‌فته‌یه‌دا له مۆسکۆ ده‌ست پێده‌کات.
ڕووسیا هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر نیازه ناوه‌کیه‌کانی ئێران ده‌دات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیاری تارانی کردووه که یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی بپیتێنێت تاوه‌کو گومانی خۆرئاواییه‌کان نه‌مێنێت که باوه‌ڕییان وایه ئێران هه‌وڵی دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات.
به‌ڕێز سترۆ له ئنستیتیوتی توێژینه‌وه ستراتیژییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان گوتی ئه‌و پێی وایه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وورده وورده گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت تاوه‌کو تاران کاتی زیاتری هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوون له‌و دانوستاندنانه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت.