ڕێبه‌ری ڕادیکاڵی شیعه ئاینزاکان، موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له لایه‌نگرانی و کۆمه‌ڵگای شیعی کردووه ئارامی ڕابگرن و گوتویه‌تی فه‌رمان به هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی چه‌کداره سونه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده نادات که گومانیان لێده‌کرێت ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه خویناوییه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هه‌بوو.
ئه‌لسه‌در ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ڕادیکاڵه سونیه‌کان، عێراق دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌کات.
جێی باسه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیل له گه‌ڕه‌کی مه‌دینه‌ت سه‌در، به لایه‌نی که‌مه‌وه 46 که‌س گیانیان له ده‌ستداو زیاتر له 200 که‌سیش بریندار بوون.
هاوکات، له‌شکری ئه‌مریکی ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ربازێکیان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا کوژراوه. له به‌یاننامه‌یه‌کی جوداشدا، ڕاگه‌یه‌ندراوه که ڕۆژی شه‌ممه مارینزێکی ئه‌مریکی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار‌دا پاش بریندار بوونی گیانی له ده‌ستداوه.