ئێران ده‌ڵێت به دابینکه‌رێکی پشت پێ به‌ستراوی ووزه‌ی نێراو بۆ ئاسیا ده‌مێنێته‌وه و فرۆشتنی نه‌وتیش وه‌ک ئامڕازێکی دانوستاندنی کێشه‌ی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا به‌کار ناهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌نوچێر موته‌کی، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به ووزه له تاران ئه‌م تێبینیانه‌یدا. موته‌کی گوتیشی هاواکری ناوچه‌یی ووزه یه‌کێکه له بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی کارنامه‌ی ئێران.
له لایه‌کی دیکه‌وه، قسه‌که‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتویه‌تی تاران چیتر پێشنیاره‌که‌ی مۆسکۆ بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌سه‌ر خاکی ڕوسیا به بژارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوه‌کی دانانێت. ئه‌م پێشنیاره‌ی مۆسکۆش به نیازی که‌مکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه له به‌رامبه‌ر ئێران که ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کاری بهێنێت.
حامد ڕه‌زا ئه‌سه‌فی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوشیه‌تی چیتر ئه‌و پلانه‌ی ڕوسیا وه‌ک فاکته‌رێک ته‌ماشا ناکرێت به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران خرایه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن، ی.