ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت ئومێد ده‌خوازێت ڕووبه‌ڕووی پـه‌تای ئه‌نفلۆنزای پـه‌له‌وه‌ڕ بـبنه‌وه به ســنوورداركردن یان كه‌مـكردنه‌وه‌ی نه‌خـۆشـیه‌كه له مرۆڤدا پـێش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بتوانێت بڵاو بـبێـته‌وه
.
ئاژانسی ته‌ندروسـتی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ڕاپـۆرتـێـكی ئاماده كردووه تیایدا باس له ورده‌كاری پـلانێـكی كاردانه‌وه‌ی خێرای نوێ ده‌كات كه پـێـشـنیاركراوه و 70 پســپۆری ته‌ندروستی گـشتی په‌سـه‌ندیان كردووه.
ئامانجی پـلانه نوێـیـه‌كه نه‌هـێشتنی گواسـتنه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌یه له مرۆڤـێـكه‌وه بۆ مرۆڤـێـكی دیكه. پـسـپۆرانی ته‌ندروسـتی گـشـتی ده‌ڵێن زه‌حمه‌ته ڤایرۆسێـكی نوێ كه به ئاسانی له مرۆڤـێـكه‌وه بۆ مرۆڤـێـكی دیكه ده‌گواسرێـته‌وه به خێرایی بناسـرێـته‌وه.
ئه‌نفلۆنزای پـه‌له‌وه‌ڕ تا ئێسـتا به شـێوه‌یه‌كی گشـتی نه‌خـۆشـیـیه‌كی ئاژه‌ڵیـیه . وه ئه‌و 175 كه‌سه‌ی كه تووشی بوون، 96 یان گیانیان له ده‌سـتداوه، هه‌موویان نه‌خۆش كه‌وتوون دوای په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆیان به باڵنده‌ی نه‌خۆشـه‌وه بووه. ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی له‌وانه‌یه به ملیۆنه‌ها مرۆڤ گیانیان له ده‌سـت بده‌ن ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی H5N1 له شـێوه‌كه‌ی خۆی بـگۆڕێت و وای لێـبێـت به ئاسانی له‌نێو مرۆڤدا بگواسـترێـته‌وه.
هه‌ماهه‌نگـكاری به‌رنامه‌ی ئه‌نفلۆنزا له ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، كیجی فووكوودا Keiji Fukuda ده‌ڵێت پلانی سنوورداریـكردنه نوێـكه هه‌وڵێـكه بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه پـێـش ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه بسـێنێت. ده‌ڵێت سـنوورداركردنی په‌تاكه له سـه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه كارێـكه له‌وه‌و پـێـش نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌شـڵێت هه‌لی شـكسـتهێنانی پـلانه‌كه زۆره.
دكتۆر فووكوودا ده‌ڵێت، " به‌هه‌رحاڵ هه‌لی زۆر باشـتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌وڵ و كۆشـشه‌كانمان په‌ره‌ی پـێ بده‌ین، ڕه‌نـگه زووتر ڕێـگه له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بـگرین، وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وه بكه‌ین و ئه‌گه‌ر كاتێـكی باشمان له‌به‌رده‌مدا بێت، واته چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئینجا به‌ڕاسـتی ده‌توانین په‌ره به هه‌وڵه‌كانمان بده‌ین بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ده‌رمانێـكی كوتانی كاریـگه‌ر به شـێوه‌یه‌كی خێراتر.
پسـپۆرانی ته‌ندروسـتی گشتی، ئه‌م هه‌فته‌یه له جنێف كۆده‌بنه‌وه، ده‌ڵێن به‌ڵـگه هه‌یه كه وا ده‌كات بڵێن له‌وانه‌یه پـلانه نوێـیه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـت بهێنێت. وه‌ك به‌دی ده‌كرێت بڵاو بوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاری ئه‌نفلۆنزای پـه‌له‌وه‌ڕی جۆری ڤایرۆسی H5N1 له هۆنـگ كۆنـگ له ساڵی 1997 بوو وه بنبڕكرا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كارێـكی هه‌ماهه‌نگی جیهانی سه‌ركه‌وت له ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی سارس له ساڵی 2003 .
دكتۆر فووكوودا ده‌ڵێت، ستراتیژیه نوێـكه بریتیـیه له چه‌ند به‌شـێـك. ده‌ڵێت كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی مه‌شـق پـێـكراو به تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه ڕه‌وانه ده‌كرێن كه پـێـده‌چێت گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی H5N1 له مرۆڤـێـكه‌وه بۆ مرۆڤـێـكی دیـكه ڕووی دابێت. ده‌ڵێت ده‌بێت پـێداویستیـیه‌كان و ده‌رمانی دژه ڤایرۆس له كوێ پـێویستیان پێ بوو به خێرایی بۆیان ڕه‌وانه بكرێت.
دكتۆر فووكوودا ده‌ڵێت، یه‌ك له گه‌وره‌ترین كـێـشـه‌كانی كه تائێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه نه‌بوونی شـوێنی دابڕینی كاتی نه‌خۆش له كۆمه‌ڵ و گه‌مارۆدانیه‌تی.
ئینجا ئه‌گه‌ر هاتوو له شـوێـنێـك حاڵه‌تی تووشـبوونی خه‌ڵكی به نه‌خۆشـیـیه‌كه به‌دی كرا، پێم وایه ده‌بێت چه‌ند كارێـكی پـێویسـت ئه‌نجام بدرێت، وه‌كو جیاكردنه‌وه‌ی تووشـبووه‌كان و به‌كارهێنانی داووده‌رمانی دژه ڤایرۆس بۆیان، پاشـان ده‌سـت نـیشـانكردنی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه لێیانه‌وه نزیكن تا سه‌یر بكرێت ئایا نه‌خۆشـیـیه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌م شـێوه‌یه. به‌ڵام، هه‌ندێ كـێشه هێشـتا به بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ت كرد تۆ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێـك ده‌كه‌یت دانیشـتوی گوندێـك بێت؟ یان یه‌كێـك دانیشـتوی شـارێـك بێت؟ چۆن سـنورداری ده‌كه‌یت؟
دكتۆر فووكوودا ده‌ڵێت دوور نیه ئه‌و په‌تایه بڵاو نه‌بـێـته‌وه. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵـك له هه‌موو شـوێـنـێـك خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن. ده‌ڵێت تاكه پلانـێـكی گشـتی ناتوانێت هه‌موو وڵاتانی جیهان داپـۆشـێت. وه له ماوه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م ساڵدا ده‌ست ده‌كرێت به وتووێژكردن له‌سه‌ر دانانی پلانی ڕێـكوپـێـك بۆ حاڵه‌تی هه‌ر وڵاته‌ی به جیا وه له‌و وڵاتانه‌وه ده‌ست پـێـده‌كه‌ین كه نه‌خۆشیـیه‌كه‌ی لێ به‌دی كراوه.