ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌سـتان له فڕۆكه‌خانه‌ی لا گواردیا La Guardia له شـاری نیویۆرك بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر گه‌شته‌كانیان ڕاگرت به‌هۆی پـێڵاوی گه‌شـتیارێكه‌وه كه له ئامێری دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی وای نیشاندا ته‌قه‌مه‌نی تێدایه. وه خاوه‌نی پـێـڵاوه‌كه له شـوێـنه‌كه دووركه‌وتبۆوه.
وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی كاربه‌ده‌ستان جارێـكی دیكه گه‌شـتیاره‌كانیان پـشـكنیـوه پـێـش ئه‌وه‌ی ڕێـگه‌یان پـێبده‌ن بچنه ناو فڕۆكه‌كان.
به‌ڵام له‌كاتی ڕووداوه‌كه ڕێـگه درا به‌و فڕۆكانه‌ی كه ده‌گه‌یشـتنه فڕۆكه‌خانه‌كه بنیشـنه‌وه.
به‌رپـرسـانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ڵێن هه‌ندێ جار ئه‌و ئامێری پـشـكنینانه شتی دیكه‌ش به ته‌قه‌مه‌نی داده‌نێت.