سه‌رۆک بوش نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به توندوتیژییه تایفیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق نیشانداوه، به‌ڵام گوتیشی گه‌لی عێراقی هه‌نگاوێک له‌و توندوتیژییه کشاونه‌ته‌وه.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی هه‌ینی له واشنتۆنی پایته‌خت گوتی ئه‌و خۆشحاڵه به چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه، هه‌رچه‌ندێکه بێ که‌موکوڕی نه‌بوو.
جێی گوتنه، توندوتیژی تایفی له دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارێکی پیرۆزی شیعه‌کان له سامه‌را ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینی، ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو بووه هۆی کوشتنی سێ که‌س و له نێویاندا ئیمامی مزگه‌وتێکی عه‌ره‌به سونه‌کان بوو.
به‌ڕێز بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی 16 پارێزگا له کۆی 18 پارێزگاکه‌ی عێراق، بارودۆخ تیایاندا ئارامه، به‌ڵام جه‌ختیشی کرده‌وه سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی عێراقی به زووترین کات.
هاوکات، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی بڕیارێکی ده‌رکردووه بۆ سازدانی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که له 19 ی مانگی ئازار، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له لایه‌نه‌کان کۆبونه‌وه‌که‌ی 12 ی مانگیان ڕه‌ت کرده‌وه.