ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له شایه‌تیدانێـكی هاوبه‌شی ده‌گمه‌ن له به‌رده‌م كۆمیته‌ی سێنات، داوایان له كۆنـگرێس كرد به‌رنامه‌ی پـێـشنیاركراوی خه‌رجی 91 ملیار دۆلار بۆ هه‌وڵه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی دیكه په‌سه‌ند بكه‌ن.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری به‌رگری، دۆناڵد
رامسـڤـڵد و سه‌رۆكی گشت به‌شه‌كانی له‌شـكر، ژه‌نه‌ڕاڵ پـیـته‌ر كه‌یس و سه‌رۆكی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید هه‌موویان به پـشـتیوانی له به‌رنووسی پـێـشـنیازكراو له به‌رده‌م كۆمیته‌ی سـێنات بۆ ئاماده‌كردن و دابه‌شـكردنی خه‌رجی شایه‌تیـیاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕایس گوتی، پاره‌كه بۆ خه‌رجی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقه و لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزه‌كانی ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی كتوپـڕی مرۆڤی بۆ دارفۆر و هه‌وڵی به هاوار چوونی قوربانیانی گومه‌له‌رزه‌كه‌ی پاكستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ڕایس گوتی به‌شـێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ ڕاگه‌یاندن و ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نـگی و هه‌وڵه‌كانی دیـكه‌ی به‌ره‌و پـێشـبردنی دیموكراسی له ئێران خه‌رج ده‌كرێت.