ڕێبه‌ری باڵای ئێران، ئایه‌توالله عه‌لی خامه‌نه‌یی ده‌ڵێت ئێران به‌رنامه‌ی ووزه‌ی ناوه‌کی ڕاناگرێت و دژایه‌تی ئه‌مریکاش بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێکه له‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یده‌ن بۆ ژێرخستنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا ئاینیه‌کانی ئێران.
تێبینیه‌کانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئایه‌توالله‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی ووته‌کانی سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد بوو که سوێندی خوارد به‌وه‌ی خۆرئاوا ناتوانێت تاران بتۆقێنێت تاوه‌کو به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه ناوه‌کیه‌کانی ڕاگرێت.
ئه‌م تێبینیه‌ی کاربه‌ده‌ستی ئێرانی ڕۆژێک پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی 35 وڵاتانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی هات که تیایدا دۆسیه‌ی ئێرانیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی کرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئاژانسی ناوبرایش به‌هۆی ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بوو له لایه‌ن ئێران سه‌رباری ڕازی نه‌بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ێه.
شیانی ئه‌وه‌ش هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌مارۆی ئابوری به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ربکه‌وێت که‌وا چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی تاران سه‌رپێچی کردنه له په‌یمانی پاراستن و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌کی هه‌روه‌کو چۆن ئه‌مریکا و ئه‌وروپاییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
جێی باسه، باڵیۆزه‌کانی هه‌ر پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌مریکا و به‌ریتانیان و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا و چین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستیان کردووه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی جدی له‌سه‌ر ئێران.