ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له شاری ڤان ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن، به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژراوه و 14 که‌سیش بریندار بوون.
تاوه‌کو ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر ڕوودانی ئه‌م هێرشه نیشان نه‌داوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران گومانیان له سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان هه‌یه. ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئه‌ناتۆلیای تورکیش ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له لایه‌ن هێرشبه‌رێکی خۆکوژره‌وه ئه‌نجامدرابێت.
ته‌قینه‌وه‌که زیانێکی زۆری گه‌یاندووه به ئۆتۆمبیلێکی حکومی و په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبیله‌کان و بیناکانی چوارده‌وری شوێنی ڕووداوه‌که‌ی هێناوه‌ته خوارێ و شکاون.
جێی باسه که‌وا له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان هێرشه‌کانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا زیاد کردووه که هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیاش له ساڵی 1984 ه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌م سه‌رهه‌ڵداوانه ده‌بنه‌وه که تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 30 هه‌زارییان لێ کوژراوه.