وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بـڵاوكرده‌وه، تیایدا به وردی باس له پـێـشـێـلكاریـیه‌كان و چاكـسازیـیه‌كان له سه‌رانسـه‌ری جـیهان ده‌كات و سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌دوێت، ده‌ڵێت بنیادنانی دیموكراتیـیه‌كان كارێـكی پـێویسـته به په‌له
ئه‌نجام بدرێت و ناكرێت دوا بخرێت.
ڕاپـۆرته‌كه ڕه‌وشی له چه‌ندین وڵات له‌خۆگرتووه كه به نه‌خـشه و به‌رنامه مافه‌كانی مرۆڤ پـێـشـێـل ده‌كه‌ن، له‌وانه چین و كۆریای باكور و ئێران و بۆرما.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت زیمبابۆی به‌رده‌وامه له هێرشكردنی بۆ سه‌ر بنه‌ماكانی ئازادی، وه ڕژێمی كۆمۆنیستی كوبا كۆنتڕۆڵی هه‌موو به‌هاكانی ژیانی هاوڵاتـیـیانی كردووه.
ڕاپـۆرته‌كه سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر په‌یوه‌ندی پـته‌وی نێوان دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ. وه وڵاتانی به‌ڵقان وه‌ك نمونه‌یه‌ك باس ده‌كات كه چۆن چاكسازی بۆته مایه‌ی ئاسایش و جێـگیری مه‌زنی ڕه‌وشه‌كه له‌و ناوچانه‌دا.
ده‌رباره‌ی عێراقیش، سـتایشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه، به‌ڵام ده‌شـڵێـت كه عێراقـیـیه‌كان هێشـتا له ژێر فشـاری توندوتیژیدا ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و پـێـشكه‌وتنانه‌ش ده‌كات كه له ئه‌فغانستان و ئۆكرانیا و لوبنان به‌دی كراوه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له سـاڵی ڕابوردوو.
ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس له دژوارترین پـێـشـێـلكردنه‌كانی مافه‌كان كه له سـاڵی 2005 دا له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه كراوه له میانه‌ی ناكۆكیـیه‌كان، وه‌كو كوشتنی به كۆمه‌ڵی كه له دارفۆر كراوه و قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پاشای نیپاڵه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له چه‌ند وڵاتێـك ده‌گرێت له‌سه‌ر كپكردنی ده‌نگی میدیای ئازاد و ڕێـكخراوه نا حكومیـیه‌كان، له‌وانه كه‌مبۆدیا و چین و زمبابۆی و ڕووسـیا.
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی باس له ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا ده‌كات هاوكارمان پـروسـك تۆغان بۆی وه‌رگێڕاون و ده‌یخوێنێته‌وه، ده‌توانن گوێبستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكردنی ئه‌و فایـله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.