دیپلۆماتێکی باڵای ئه‌مریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا ڕاپۆرتێکی به‌رفراوانی چاوه‌ڕوانکراو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان کراوه.
باڵیۆزی ئه‌مریکا له ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، گرێگۆری شو‌ڵت ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڤیه‌ننا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی ناوبراو زۆر به ڕوونی ده‌ریده‌خات که ئێران شکستی هێنا له جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کان بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌مریکاش خوازیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ن. ی گه‌مارۆی ئابوری له‌سه‌ر تاران بچه‌سپێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رپێچی له په‌یمانی پاراستن و بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ووزه‌ی ناوه‌کی کرد.
به‌ڕێز شو‌ڵت گوتیشی ئێران مانگێکی ته‌واوی به ده‌سته‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی I.A.E.A. جێبه‌جێ بکات، به‌ڵام شکستی هێنا له جێبه‌جێکردنی ته‌نها یه‌کێکیش له‌و داخوازییانه.
ئێرانیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته، هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه زیان گه‌یاندن به ئه‌مریکای کردووه.