ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی " زیان گه‌یاندن و ئازاردان " ی ئه‌مریکا ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو دۆسیه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی تاران بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مه‌به‌ستی سزادانی.
ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا که پێشکه‌شی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد له ڤیه‌ننا گوتی واشنتۆن شیانی دووچاربونهوهی هه‌مان ئه‌و زیان و ئازاره‌ی هه‌یه که ده‌یخاته‌وه. هه‌ندێ له دیپلۆماتان ده‌ڵێن ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی ئێران وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته بۆ بڕینی پێداویستیه نه‌وتیه‌کانی وڵاتانی خۆرئاوا.
پێشتریش رۆژی چوارشه‌ممه، دیپلۆماتانی ئه‌مریکی له هه‌مان کۆبونه‌وه‌دا به ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییان ڕاگه‌یاند که‌وا کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ڵوێست له دژی ئێران وه‌ربگرێت که له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌ستی کردۆته‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم سه‌رباری ناڕه‌زاییه‌کانی ئاژانسی ناوبراو.
جێی باسه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا پێیان وایه ئێران سه‌باره‌ت به نیازه ناوه‌کیه‌کانی ڕاستگۆ نیه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یش هه‌رده‌م تارانی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی که هه‌وڵی دروستکردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی ووزه‌ی کاره‌بایه.