شـاره‌زایانی جیهانی له بواری ئاژه‌ڵداریدا له ڕۆما كۆبونه‌وه و ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌نفلۆنزای باڵنده به قه‌یران دابنرێت و بڕیاریـشیان دا بنكه‌یه‌كی بۆ بكه‌نه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رپـرسان گوتیان، بنـكهكه باره‌گاكه‌ی له پایته‌ختی ئیتالیا ده‌بێت، ئه‌و شـوێنه‌ی كه ڕێـكـخراوی خوارده‌مه‌نی و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كانی لێـیه.
كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی، ڕۆن دیههیڤێن ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كانی ڕۆما بوو و گوتی تا ئێـستا كارێـكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه بۆ قه‌لاچۆكردنی ڤایرۆسی H5N1 ی كوشنده له باڵنده.
گوتیشی یه‌ك له ئه‌ركه‌كانی بـنكه نوێـكه ڕه‌وانه‌كردنی كه‌سانی شـاره‌زایه بۆ یارمه‌تی دانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی تیا ده‌رده‌كه‌وێت تا بڕیار بده‌ن چۆن به‌ره‌نـگاری بـبنه‌وه.
هه‌روه‌ها سێشه‌ممه شـاره‌زایه‌كی ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی گوتی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و پـشـیـلهیهی كه له نه‌مسا توشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووه و وا ده‌رده‌كه‌وێت
ته‌ندروسـتی باشه، ئه‌مه‌ش ده‌بێـته مایه‌ی مه‌ترسـیـیه‌كی نوێ بۆ سه‌ر مرۆڤ.
مایكڵ پـرێدوو به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌ری گوت، ڕه‌نـگه ئه‌مه مانای ئه‌وه بێت ڤایرۆسه‌كه توانای خۆگونجاندنی هه‌یه له ناو شـیردهرهكاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه نایجیریا ده‌ڵێت ئه‌نفلۆنزای باڵنده له 3 ویلایه‌تی دیكه‌ش بڵاوبۆته‌وه . ڤایرۆسه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی شـوباتهوه تا ئێسـتا له 8 ویلایه‌تی نایجیریا بڵاو بۆته‌وه.