ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای له‌شکری به‌ریتانی له به‌غدا گوتویه‌تی له‌وانه‌یه له دوای چه‌ند مانگێکی تر ده‌ست به کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له عێراق بکه‌ن و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی ساڵی 2008 کۆتایی بێت.
ڕۆژنامه‌ی " Daily Telegraph " ڕایگه‌یاند که‌وا ژه‌نه‌ڕاڵ نک هاوفتن گوتویه‌تی کار له‌سه‌ر پلانی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان ده‌کرێت.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ڕۆژی سێشه‌ممه له زاری ژه‌نه‌ڕاڵ هاوفتن ڕایگه‌یاند که‌وا کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له ماوه‌ی دوو ساڵدا ناهێڵێت سه‌ربازه به‌ریتانیه‌کانیان که ژماره‌یان هه‌شت هه‌زار سه‌ربازه زیاتر له ڕاده‌ی خۆیان بمێننه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ک بوار به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقیش ده‌درێت ڕیزه‌کانی خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاش ده‌ڵێت ئه‌م پلانه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی به‌ریتانی له عێراق وه‌ستاوه‌ته سه‌ر بارودۆخی وڵاته‌که. سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مریکاش له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه زۆر به ڕاشکاوانه‌وه هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیای ڕه‌ت کرده‌وه که له میدیاکانی به‌ریتانیادا ڕاگه‌یه‌ندرابوو.