بڕیاره له‌م هه‌فته‌یدا، ئه‌فـسه‌رێـكی له‌شـكری عێراقی بگاته ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا كه ده‌كه‌وێـته باشوری ڕۆژئاوای وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به مه‌به‌ستی ده‌ستـپـێـكردن به مه‌شـقی پـێـشـكه‌وتوو له بواری به‌كارهێنانی هه‌واڵـگری له دژی كرداره‌كانی یاخیبووه‌كان. ئه‌مه ده‌بێت به یه‌كه‌م جار ئه‌فـسه‌رێـكی سوپای نوێی عێراق مه‌شـقی پـێـبكرێت له ناوه‌ندی هه‌واڵـگری ئه‌مریـكی له قه‌ڵای هوواچووا Fort Huachuca له ئه‌ریزۆنا.
مه‌شـق پـێـكردنی ئه‌م ئه‌فـسه‌ره عێراقیـیه دێت له كاتـێـكدا كه زۆربه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باس له ئه‌شـكه‌نجه‌دانی زیندانیـیه عێراقـیـیه‌كان ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌رپـرسـان ده‌ڵـێن ئه‌فسـه‌ره‌كه مه‌شـقێـكی تایبه‌تی پـێناكرێت له بواری لێـكۆڵینه‌وه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسـان ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌فسـه‌ره‌ی كه بۆ ماوه‌ی 13 هه‌فته له قه‌ڵای هوواچووا مه‌شـقی پـێ ده‌كرێت ناوی ئاشـكرا ناكرێت. وه ده‌بێت به یه‌كێـك له 200 فێرخوازی بیانی كه ئه‌م ساڵ مه‌شقی هه‌واڵـگریان پـێده‌كرێت له قه‌ڵای هوواچووا و خه‌ڵـكی نزیكه‌ی 80 وڵاتن.