ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـبه‌ری دورزی لوبنانی، وه‌لید جومبڵات كۆبۆوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس. له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داخوازی له ئه‌مریكا كرد فـشاری دیبلۆماتی زیاتر بخاته سه‌ر سوریا تا كۆتایی بـهـێنێت به ده‌ست تـێـوه‌ردانی له لوبنان. وه سوپاس و پـێزانینی خۆی بۆ دیبلۆماسـیـیه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕی كه یارمه‌تی لوبنانیدا له ده‌رچونی بڕیاری 1559ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان كه له ئه‌نجامیدا سـاڵێـك له‌مه‌وپـێش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای له لوبنان لێ كه‌وته‌وه.
جومبڵات له میانه‌ی سـه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌یمانگای برۆكینگز له واشـنتۆن گوتی، به‌ڕێوبه‌رایـیه‌تـێـكه‌ی بوش ده‌بێت عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌شـێوه‌یه‌كی تایبه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سه‌عودی ومیسـر هانبدات كه له مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا زیاتر توندتربن. گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت كاری زیاتر بكات بۆ دابڕینی سوریا له ڕوی سـیاسی و ئابوری، وه له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی لوبنان به‌هێز بكات.
جومبڵات گوتی،" ئێوه وه‌كو ئه‌مریكایـیه‌ك هه‌ر لێره‌وه و به سـیاسه‌تی ئه‌مریكی و له ڕێـگای بڕیاری 1559ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توانیتان سوریا له لوبنان ده‌ربكه‌ن. ئێـسـتا ده‌بێت ئه‌وی تریشی ته‌واو بكه‌ن، ئه‌ویش ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن كاری زیاتر بكه‌ن. سزا، سزای دیبلوماسی، سزای ئابوری. من ناڵێم هێزه‌كانی ئه‌مریكا یان فه‌ره‌نسـا بـێـنه ناو لوبنانه‌وه. نه‌خێر. ئه‌وه ماڵ وێرانی به دواوه ده‌بـێـت. به‌ڵام ده‌كرێت یارمه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ند بده‌ن خۆی دروسـت بكات و یارمه‌تی له‌شـكری لوبنان و ئابوریـیه‌كه‌ی بده‌ن. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌كرێت یارمه‌تـیـده‌ربن."
شایه‌نی باسه وه‌لید جومبڵات ڕه‌خنه‌گرێـكی توندی ئه‌مریكا بوو ، ئێسـتا چاوی ده‌كه‌وێت به به‌رپرسانی گه‌وره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بوش. ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆنده‌لیزا ڕایس، وه‌لید جومبڵاتی دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌مریكا پـشـتیوانی له چـاكسـازی و دیموكراسی ده‌كات له لوبنان، وه هه‌ردووكیان جه‌خـتیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوونی سوریا به بڕیاری 1559 ، له نێوانیاندا ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌باره‌ت به سـه‌رۆكایه‌تی لوبنان.