سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێت من
گه‌شـبینم له‌وه‌ی بتوانرێت ڕێـكه‌وتـنێـك له‌گه‌ڵ تاران‌دا سه‌باره‌ت به مشـتومڕی كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت كه وابكات سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر تاران پـێـویست نه‌كات.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی IAEA به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاژانسه‌كه ڕایگه‌یاند. له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌سـته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی IAEA گوێ له ڕاپـۆرتی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌گرن كه ده‌ڵێت، ئێران داواكاریـیه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ست به وازهێنانی تاران له چالاكـیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی پـشتـگوێ خسـتووه.
شایه‌نی باسه، ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوبه‌رانی IAEA ده‌كات كه له 35 ئه‌ندام پـێـكهاتووه و پـێی باشه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕوونه‌دات.
ماثیۆ پـۆله‌ند Matthew Boland، گوته‌بێژی شـاند‌ی ئه‌مریكای IAEA له ڤـیـیه‌نا ده‌ڵێت، هیچ نیشـانه‌یه‌ك نیه كه ئاماژه به‌وه بكات ئێران ئاماده‌یه هاوكاری ئاژانسـه‌كه بكات.
به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی IAEA به ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌رۆكی ئێرانی، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هوشـیاریـیه‌كی دیكه‌ی له تاران ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر فـشـارخـسـتنه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌و كاره كێـشه‌ی زیاتر به دوای خۆیدا دێـنێت. هاوكات ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رهه‌م هێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی به پله‌یه‌كی ته‌واو ده‌كات گه‌ر هاتوو دۆســیـیه ناوه‌كیـیـه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بكرێت.
جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ده‌ڵێت، ئێران دووچاری ده‌رئه‌نجامی سه‌خت ده‌بـێته‌وه گه‌ر درێژه به چالاكـیـیه‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم بدات و وای لێ دێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كه‌نار ده‌كرێت.