یاسادانه‌رانی فه‌له‌ستینی سه‌ر به گروپی چه‌کداری ئیسلامی حه‌ماس، هه‌موو بڕیاره‌کانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانیان ڕه‌ت کرده‌وه که گروپی فه‌تح ده‌نگی له‌سه‌ر دابوون کاتێک که کۆنتڕۆڵی په‌رله‌مانیان ده‌کرد.
ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی یاسادانه‌رانی حه‌ماس، ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌کانی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که له لایه‌ن یاسادانه‌رانه‌وه پێ به‌خشێنرابوو.
یاسادانه‌ران ئه‌م ده‌نگه‌یاندا دوای چه‌ند ساتێک له چونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی فه‌تح له په‌رله‌مان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز عه‌باس په‌یدا بوو که بتوانێت پۆسته سه‌ره‌کیه‌کان وه‌کو دادگای ده‌ستوری وڵات ده‌ست نیشان بکات.
جێی باسه، حه‌ماس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یه‌کدا به ده‌ست هێناو گوتویانه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت فه‌تح به‌شدار حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که بکات. به‌ڵام فه‌تح تاوه‌کو ئێستا ڕازی بوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و به‌شدار بوونه نیشان نه‌داوه.
هاوکات، به‌ڕێز جاک شیراک سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ڕۆژی دووشه‌ممه له عه‌ره‌بستانی سعودییه گوتی ئه‌و له دژی هه‌موو جۆره گه‌مارۆیه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه که له دژی ئه‌و حکومه‌ته‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان بچه‌سپێنرێت که حه‌ماس دایده‌مه‌زرێنێت.
پێشتر، ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی یارمه‌تیه داراییه‌کانی حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کانیان کرد ئه‌گه‌ر هاتوو گروپی چه‌کداری ئیسلامی حه‌ماس دان به بوونی ئیسرائیل‌دا نه‌هێنێت و توند و تیژی ڕه‌ت نه‌کاته‌وه.