ڕێـكخراوی لێـبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی (Amnesty International) ، گـروپــێـكه بایه‌خ به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دات، ده‌ڵێت هـێـزه‌كانی ئاسایشی عێراق كه له پاڵ وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هـێـزه‌كانی فره‌ڕه‌گه‌ز كار ده‌كه‌ن، ئه‌شـكه‌نـجه‌ی زیـندانیـیه عێراقـیـیه‌كان ده‌ده‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـكخراوه‌كه له ڕاپـۆرتـێـكی نوێ‌دا بڵاوی كردۆته‌وه كه مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا له بارودۆخێـكی تـرسـناك دایه.
ئه‌م ڕێکخراوه ده‌ڵێت ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه له لایه‌ن هێـزه‌كانی ئاسایشی عێراقه‌وه به‌ڕێو ده‌برێت، به‌ندکراوه‌کانیان خستۆته ژێر ئه‌شـكه‌نجه به لێدان و ڕاته‌كانی ئه‌لیكتریكی و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كیـشیان گیانیان له ده‌سـتداوه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت هه‌زاره‌ها عێراقی ده‌سـتـگیركراو كه هێزی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان به "به‌ندكراوی ئاسایش" ناویان ده‌به‌ن به بێ تاوان له زیندان‌دا ماونه‌ته‌وه و ناهـێـڵن پارێزه‌ریان هه‌بـێـت.
ڕێـكخراوه‌كه‌ش داخوازه له ده‌سه‌ڵاتدارانی فره‌ڕه‌گه‌ز و عێراقـیـیه‌كان جارێـكی دیكه گرنـگی به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت عێراقیـیـه‌كان بوه‌سـتـێنن له خزانه ناو توندوتـیـژی.