سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری كهوتـۆته به‌ر فشاری زیاتر بۆ ده‌ست
هه‌ڵـگرتن له پـۆسـته‌كه‌ی له كاتێـكدا وڵاته‌كه ڕوبه‌ڕوی توندوتیـژیـیهكی تیره‌یی ده‌بێت.
سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌نـگی خسته پاڵ ده‌نـگی سـیاسه‌تمه‌داره عیلمانیـیهكان و كورده‌كان و سوونه‌كان بۆ وازهێنانی ئه‌لجه‌عفه‌ری له پـۆسـته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پـێـكـهێنانی یهكێـتیـیهكی نیشـتمانی. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، شـكـست هێنان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره له‌وانه‌یه ببێـته هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێ زیاتر دوابخات.
ڕێبه‌ره سـوونه‌كان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری كارێـكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ ڕاگرتنی چه‌كداره شـیعه‌كان له هێرشی تۆڵه سهندنهوهكانیان له سه‌ر مزگه‌وته سوونه‌كان له دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارێـكی شـیعه‌كان له 22 مانگی دوو.
تازه‌ترین هێرش ئه‌و هێرشه بوو كه كرایه سه‌ر مزگه‌وتـێـكی سـوونه‌كان و 3 كوژراوی به دوای خۆیدا به‌جێـهێشـت. پۆلیس ده‌ڵێت هێرش ـبهرهكانی كه شاڵاویان بردۆته سـه‌ر مزگه‌وتی ئه‌لنور جل و به‌رگی سه‌ربازیـیان له به‌ردابووه.
ڕۆژی شه‌ممه، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌بی زه‌ید فه‌رمانده‌ی سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ندی له‌شـكری ئه‌مریكا گوتی، حكومه‌تـێـكی نیشـتمانی له عێراق پـێویسـته بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه یه‌كبخات. پـێـشـتر جۆن ئه‌بی زه‌ید له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و جه‌عفه‌ری كۆبۆوه.
هه‌وڵه‌كان بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی نوێی بنكه فراوان له عێراق دواكه‌وت به هۆی توندوتیژی تیره‌یی له‌و وڵاته.