دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، دكتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و شـانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵی بۆ توركیا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپـرسانی توركی ئه‌نجامدا. دڵنـیـگه‌رانی نێوه‌نده سـیاسیـیه‌كانی كورد و شه‌قامی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه به ئاشـكرا ڕاده‌گه‌یندرا.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری و شـانده‌كه‌ی بۆ عێراق، ئه‌ندامـێـكی شـانده‌كه به سه‌رۆكی عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود به‌رزانی گوت به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری پـیلانـێـكی له دژی كورد هه‌بوو.
هیوا عوسمان ڕۆژنامه‌وانی كورد و كه‌سـێـكی نزیـكی شوێنی بڕیاره له به‌غدا، په‌رده‌ی له سه‌ر ئه‌و پـرسه لابرد له وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح.
بۆ گوێـبیـسـتنی وتووێژه‌كه كلیكـی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه بكه. ماوه‌ی وتووێژه‌كه 6 خوله‌كه.