سه‌رۆک بوش گه‌ڕایه‌وه بۆ واشنتۆنی پایته‌خت دوای گه‌شتێکی چوار ڕۆژی بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی باشوری ئاسیا و له نێویاندا ئه‌فغانستان و هندستان و پاکستان.
سه‌رۆک بوش له ئیسلام ئاباد کۆتایی به گه‌شته‌که‌ی هێناو که له‌وێ ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پاکستانی په‌روێز موشه‌ره‌ف کۆبۆوه و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێکی وه‌ک شه‌ڕی دژه تیرۆر و ریفۆرمی دیموکراسی له پاکستان ووتوێژیان کرد.
به‌ڕێز بوش ستایشی پابه‌ندی ڕێبه‌ری پاکستانی کرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن له به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڵام ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که هێشتاکاری زیاتر بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده پێویسته.
پێش گه‌شته‌که‌ی بۆ هندستانیش، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هندستان ڕێکه‌وتنێکی مێژووییان ڕاگه‌یاند که تیایدا ئه‌مریکا به‌ڵێن ده‌دات به پشتگیری‌کردن له پرۆژه ناوه‌کیه سیڤیڵیهکانی هندستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک سه‌ره‌تای گه‌شته‌که‌ی به سه‌ردانێکی کت‌وپڕ بۆ ئه‌فغانستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوودا ده‌ستی پێ‌کرد و دیسانه‌وه‌ی پابه‌ندی خۆی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دووپات کرده‌وه.
جێی باسه، له چه‌ند شارێکی هندستان و پاکستان خۆپیشاندانێکی به‌رفراوان له دژی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بوش سازدرا .