ئێران هۆشـداریدا به‌وه‌ی ده‌ستـده‌كاته‌وه به پـیـتاندنی یۆرانیۆم به پله‌یه‌كی ته‌واو ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان بڕیارێـك بدات له‌دژی به‌رنامه
ناوه‌كـیـیـه‌كه‌ی.
ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه، واته ڕۆژێـك پـێش كۆبونه‌وه‌كه‌ی IAEA ، گه‌وره دانوسـتانده‌ری ناوه‌كی ئێران، عه‌لی لاریجانی گوتی، ئه‌م توێژینه‌وه و په‌ره‌پـێدانی ناوه‌كیـیه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یه‌تی. هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حه‌مید ڕزا ئاسفی ده‌ڵێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ی كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم سازی بكات بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر دۆسـیـیه‌ی ناوه‌كی ئێران، ده‌ریده‌خات ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای سـیاسی ده‌رده‌چێت یان نا.
ڕۆژی شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، له‌وانه‌نیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یه‌كـسه‌ر سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسـه‌پـێـنـێـت، به‌ڵام گوتیـشی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆر به بایه‌خه‌وه گفتوگۆ بكات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌نـگاوه‌كانی داهاتوو چـی بـێت.
شـایه‌نی باسه سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، جیهان له مه‌ترسـیدا ده‌بێـت ئه‌گه‌ر ئێران بـبـێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی. وه واشـنتۆنیش تاران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه هه‌وڵ ده‌دات به نهێنی ئه‌و جۆره چه‌كانه دروسـت بكات. هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی دروسـتكردنی وزه‌ی كاره‌بایه. ئه‌م ساڵ ئێران ده‌سـتیـكرده‌وه به پـیـتاندنی یۆرانیۆم هه‌رچه‌نده وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و كاره ناڕا‌زیـن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران و ڕووسـیا وتووێژ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پـێـشـنیارێـكی ڕووسی كه‌وا له ئێران ده‌كات بـبـێته خاوه‌نی یۆرانێومی پـیـتـێـنـدراو له ڕووسـیا. ئه‌م پـێـشـنیاره وا ده‌كات ئه‌و مه‌ترسـیـیانه هێور بكاته‌وه، كه له‌وانه‌یه ئێران یۆرانێومی پـیـتێندراو بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كار بـهێـنێت. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و گفتوگۆیانه كۆتایی پـێ دێت ئه‌گه‌ر ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكرێت.