ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی چه‌كداری حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی سـتایشی مۆسـكۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر میواندارێتی گفتوگۆكان، ده‌ڵێن ڕووسـیا ده‌توانێت ببێـته هێزێـكی سه‌ره‌كی بۆ به‌ره‌و پـێـشـچوونی ئارامی له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژی شه‌ممه، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئینته‌رفاكس له زاری ڕێبه‌ری حه‌ماسی سیاسی ، خالید مشعه‌ل ڕایگه‌یاند كه ده‌ڵێت ڕووسیا لا‌یه‌نێـكی شیاوه بۆ پـێـشخستنی گفتوگۆ و زامنـێـكه بۆ هاوسـه‌نـگی هێزه‌كان له جیهاندا.
شـایه‌نی باسه، مشـعه‌ل ڕێبه‌رایه‌تی شـاندێـكی حه‌ماس ده‌كات كه له شه‌ش ئه‌ندام پـێـكـهاتووه، شه‌ممه‌ش دووه‌م ڕۆژی كۆبونه‌وه‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ڕووسـیا له مۆسـكۆ. وه ئه‌م سه‌ردانه 3 ڕۆژیـیه‌ی حه‌ماس وایكرد یه‌كه‌م گفتوگۆیان ساز بـكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزێـكی سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
پـێـشـتر هه‌ر ڕۆژی شـه‌ممه، مشـعه‌ل كۆبۆوه له‌گه‌ڵ موفتی ڕووسـیا، ڕاڤیل گه‌ینوتدین، كه پـێـشتر گوتبوی، داوا له شـاند‌ی حه‌ماس ده‌كه‌م پـرۆسه‌ی ئاشتی به‌ره‌و پـێـشه‌وه به‌رن له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه سیاسیـیه‌كان و كرداری چه‌كداری ڕابـگرن.
ڕۆژی هه‌ینیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسـیا، سێـرگی لاڤرۆڤ به حه‌ماسی ڕاگه‌یاند كه ده‌بێت پابه‌ندی" نه‌خشه‌ی ڕێ" بن بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دان به بوونی ئیسـرائیلدا بنێـن، به‌ڵام حه‌ماس به‌شـێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ڕه‌تی كرده‌وه دان به ئیسرائیل‌دا بنێت.
ڕێبه‌ری سیاسی حه‌ماس ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هیچ هه‌نـگاوێك نانێت بۆ ئاشتی تا ئیسرائیل له ناوچه داگیر كراوه‌كانی ساڵی 1967 نه‌كـشـێته‌وه.
هه‌روه‌ها مشعه‌ل ئه‌و داوایانه‌ی دووباره‌كرده‌وه بۆ ئازادكردنی زیندانیـیه فه‌له‌سـتیـنـیـیه‌كان و ڕێـگه‌دان به په‌ناهه‌نده‌كان تا بـگه‌ڕێنه‌وه شـوێنه‌كانیان و ڕوخاندنی دیواری جیاكه‌ر كه به درێـژایی كه‌ناری ڕۆژئاوا دروسـتكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، حه‌ماس به‌ڵێـنی داوه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی یه‌ك ساڵه به مه‌رجـێـك ئیسرائیل واز له به‌كارهـێـنانی هێز بهـێـنێت.
شایه‌نی باسه حه‌ماس به‌رپـرسیارێتی خۆی له چه‌ندین كاری تیرۆریستی له ئیسرائیل ڕاگه‌یاندووه.
وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئیسرائیل حه‌ماس به ڕێـكخراوێـكی تیرۆریسـتی داده‌نێـن، به‌ڵام ڕووسیا وای نابینێت.