بۆمبێکی بچوک له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس له ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌ته‌قێته‌وه و یه‌ک که‌س بریندار ده‌کات.
لێپرسراوانی پۆلیس گوتویانه ئه‌و بۆمبه رۆژی شه‌ممه له عه‌ره‌بانه‌یه‌کدا له ناوچه‌ی ئزمیر ته‌قیه‌وه‌ته‌وه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه که‌سی نه‌کوشتووه، به‌ڵام په‌نجه‌ره‌ی بیناکانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی شکاندووه و زیانیشی به لایه‌نی که‌مه‌وه 40 بینای ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.
پۆلیس ده‌ڵێن گومان له سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌که‌ن که بۆ چه‌ندین ساڵه خه‌بات بۆ ده‌ستکه‌وتنی سه‌ربه‌خۆیی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا ده‌که‌ن.
مانگی ڕابردووش، گروپێکی سه‌رهه‌ڵداوان بنکه‌یه‌کی ئینته‌رنێتیان له ئه‌سته‌نبول ته‌قانده‌وه که تیایدا یه‌ک که‌س کوژراو 22 که‌سی دیکه بریندار بوون.