هه‌ردوو سه‌رۆک جۆرج بوش و په‌روێز موشه‌ره‌ف ڕۆژی شه‌ممه له پاکستان کۆبونه‌وه و دوا به دوای ئه‌وه‌ش له ئیسلام ئاباد کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست.
سه‌رۆک بوش گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و پاکستان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه سه‌ر هاوکاری ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و له هاوکاری شه‌ڕی دژه تیرۆردا به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌ڕێز بوش گوتی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری پاکستانیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر چۆنێتی شکست پێهێنانی تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده کردووه و باوه‌ڕیشی وایه که سه‌رۆک موشه‌ره‌ف هێشتا هه‌ر پابه‌نده به سزادانی تیرۆریستان، باشترین ڕێگاش بۆ شکست هێنان به هه‌وڵه‌کانی ئه‌لقاعیده، موخابه‌راتی باشه.
هه‌ردوو سه‌رۆک باسیشیان له بابه‌تی تری وه‌ک ریفۆرمی دیموکراسی له پاکستان کرد و سه‌رۆک بوش گوتی دیموکراسی داهاتووی پاکستانه.
سه‌رۆک موشهرهفیش داکۆکی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی کرد بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرمی دیموکراسی و گوتی ژنان و گروپه که‌مایه‌تیه‌کانی وڵاته‌که‌ی زیاتر له جاران ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. سه‌رۆکی پاکستانی داکۆکی له ڕۆڵی له‌شکری و سیاسی خۆیشی کرد و گوتی ده‌ستوری وڵاته‌که ڕێگه‌ی پێداوه هه‌ردوو پۆسته‌که بگرێته ده‌ست.