له کاتێکدا که توندوتیژی تایفی له عێراقدا به‌رده‌وامه، سه‌رۆکی وڵاته‌که پێویستی به دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو دووپات ده‌کاته‌وه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی شه‌ممه گوتویه‌تی له‌وانه‌یه ڕێگه‌دان به سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری که خولی دووهه‌می پۆسته‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه، ببێته کۆسپێک له به‌رده‌م پاراستنی یه‌کگرتوویی وڵاته‌که. سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دامرکاندنه‌وه‌ی توندوتیژی وڵاته‌که‌ی نه‌داوه که له دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی 22 ی مانگی فێبریوه‌رییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌و ڕووداوی توندوتیژییانه بوونه هۆی له ده‌ستدانی گیانی سه‌دان که‌س و ئه‌مه‌ش بووه هۆی شکست هێنان به هه‌وڵه‌کانی پێکهاتنی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که هه‌موو لایه‌نه نوژادی و ئاینیه‌کان تیایدا به‌شدار بن.
هاوکات، لێپرسراوانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی پاسێکی بچوک له باشوری شاری به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی 7 که‌س و بریندار بوونی 20 که‌سی دیکه.